كۆمه‌ڵێك له سیناتۆرەكانی سه‌ر به دیموكراته‌كان ماوەیه‌كی كورته له عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وە و نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر به‌وەی كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش كارێكی ئه‌وتۆی بۆ بارودۆخی ئاسایش ئه‌نجام نه‌داوە تاوەكو دەسه‌ڵات له مانگی شه‌س بۆ عێراق بگوێزرێته‌وە.
له لایه‌كی ترەوە كۆریای باشور به‌هۆی بارودۆخی ئاسایشی عێراقه‌وە ناردنی سه‌ربازەكانی بۆ شاری كه‌ركوك ی باكوری عێراق ڕاگرتووە به تایبه‌تی دوای ته‌قینه‌وە توندانه‌ی له‌م ماوەیه‌ی دواییدا له شاری به‌سرەی باشوری عێراق ڕوویدا.
ئه‌مانه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وەن كه به نزیك بوونه‌وب له یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی دەستپێكردنی شه‌ڕی عێراقدا توند و تیژیه‌كان زیادیان كردووە.