ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا كۆڵن پاوەڵ ی وەزیری دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا گوتویه‌تی پلانه‌كانی گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات بۆ عێراقیه‌كان تا ڕۆژی سی مانگی شه‌ش وەك خۆیه‌تی.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی به‌ڕێز پاوەڵ دوابه‌دوای كۆبونه‌وەكانی له‌گه‌ڵ دەسه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕەوایه‌تی عێراقدا هات.
ڕۆژنامه‌نوسه عه‌رەبه‌كانیش كۆبوونه‌وە ڕۆژنامه نوسیه‌كه‌یان جێهێشت وەك ناڕەزایی دەربڕین به‌رامبه‌ر به باری ئاسایش عێراق و هه‌روەها كوژرانی دوو ڕۆژنامه نوسی عێراقی كه كاریان بۆ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ربیه دەكرد و لۆمه‌ی ئه‌مانه‌یان له ئه‌ستۆتی هێزە سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا ناوە.