ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاش مشتومڕێكی توندوتیژ بڕیارێكیان په‌سه‌ند كردووه له ستایش كردنی مه‌ردومی عێراق و هێزه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه سه‌دام حوسێنیان لاداوه.
كۆماریه‌كان كه له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دا زۆرینه‌ن به بێ دیموكراتیه‌كان بڕیارێكیان داڕشتووه كه بوه‌ته هۆی توڕه بوونی زۆر له دیموكراته‌كان.
بڕیاره‌كه ده‌ڵێت ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌م‌ـریكا و جیهان ئێستاكه ئاسایشتره به لادانی سه‌دام حسێن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
به‌ڵام Jack Murtha كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی به‌رزی كۆمیته‌ی بودجه‌ی به‌رگری دیموكراته‌كانه پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه ئاخ‌و به ڕاستی جیهان چه‌ند ئاسایشتره پاش توندوتیژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مه‌درید و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.