سه‌رۆك وه‌زیره ههڵبژێراوهكهی ئسپانیا ڕایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق ناگۆڕێت هه‌ر چه‌ندێكه سه‌رۆك بوش داوای له گشت هێزی هاوپه‌یمانان كردووه كه ئه‌و ناوه به‌جێ ی نه‌هێڵن.
ئه‌مڕۆ Jose Luis Rodriguez Zapatero گوتی هه‌مان بڕیاری خۆی هه‌یه له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌دا دابون و سه‌ركه‌وتنی پارتیه‌كه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
جێی سه‌رنجه ده‌نگدانه‌كه 3 ڕۆژ ڕاگیرا له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌درید كه 200 كه‌س تیدا كوژران. به‌ڕێز Zapatero به‌نیازه هێزه‌كانی ئسپانیا له عێراق بكشێنێته‌وه به‌ر له 30 مانگی 6 گه‌ر هێزی هاوپه‌یمانانی له ژێر كۆنتڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كار نه‌كه‌ن.
له ڕۆژی سێ شه‌ممه سه‌رۆك بوش داوای له ووڵاتان كرد هێزه‌كانیان له عێراقدا بهێڵنه‌وه و نه‌كه‌ونه پاڵهبهستوی هه‌وڵه‌كانی ئه‌لقاعیده كه ده‌یه‌وێ شكستی به ئازادی و دیموكراسی بهێنێت.