كاربه‌ده‌ستانی كورد و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌مریكی بۆ كاروباری مه‌ده‌نی له عێراق پۆڵ برێمه‌ر سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كوردستانی عێراقیان كرد بۆ به‌شداری له مه‌راسیمه‌كانی 16 ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ڕژێمی له‌سه‌ر كار لابراوی سه‌دام حسێن كه له ئه‌نجامی 5000 كورد كوژران.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكمڕانی عێراق و سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێز جه‌لال تاڵبانی و سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیداره‌ی سلێمانی، به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح هاوڕێیی به‌ڕێز برێمه‌ریان ده‌كرد.
له مۆزه‌خانه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه سازكرا یادی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كرا. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی زیندوماوان ئه‌م كاره‌ساته مۆمیان له شوێنه‌كه‌دا داگیرساند كه ناوی قوربانیانی له‌سه‌ر دیواری مه‌ڕمه‌ڕی ڕه‌ش هه‌ڵكه‌ندرابوو.