له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوه‌راستی شاری به‌غدا پیاوێك كوژراوه كه‌وا باوه‌ر ده‌كرێت خزمی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانره‌وایی عیراق بێت. بینه‌ر ده‌ڵێن كه‌سێك وه یان دوو كه‌س چوونه ناو كۆگایه‌كی فرۆشتنی جل و به‌رگ و ده‌مێكی كورت پێش ته‌قینه‌وه‌كه كۆگاكه‌یان جێهێشت. پۆلیسی عیراقی ده‌ڵێت قوربانیه‌كه خزمی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانره‌وایی عیراقیه. هه‌ر رۆژی شه‌ممه، دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران و چواری تریش بریندار بوون له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له كه‌نار شه‌قامێكی شاری تكریت.