ڕۆژی سێ شه‌ممه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ووڵاته سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وروپا وه‌ك قۆناغی به‌رایی كۆك بوون له‌سه‌ر شێوازی داڕشتنی به‌رنوسی ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌نه‌دا و ئوستورالیا پێشنیازیان كردبوو. به‌ڵام هه‌ندێك له ئه‌ندامانی سی و پێنج ووڵاته ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ندێ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رنوسه‌كه‌دا هه‌بوو.
ئه‌مڕۆش پێنج شه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌م ده‌زگایه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه تاكو ڕێگه بدرێته ووتوێژ و گفتوگۆی زیاتر له پشت ده‌رگای داخراوه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
شایانی باسه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه بدرێت. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش نوێنه‌ری ئێران له ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومیدا ئه‌مریكای به‌وه گوناهبار كردووه كه فشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر ووڵاتانی ئه‌وروپا بۆ توند كردنی زمانی بڕیاره‌كه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌مال خه‌ڕازی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاگاهی داوه تاران له‌وانه‌یه كۆتایی به هاریكایه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئه‌تومی ی‌و ئێن دا بێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌نگاو به‌ره‌و سزادانی ئێران بنرێت.