وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل گه‌یشتۆته میسر به مه‌به‌ستی ووتوێژكردن سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ێ كشانه‌وه‌ی یه‌ك لایه‌نی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه و هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ناری ڕۆژئاواش.
له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا سلێڤان شالۆم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حوسنی موباره‌ك ی سه‌رۆكی میسردا كۆبۆته‌وه تاكو پلانی كشانه‌وه‌ی یه‌ك لایه‌نی ئاریل شارۆن ی سه‌ره‌ك وه‌زیری ئیسرائیل بۆ به‌ڕێز موباره‌ك شی بكاته‌وه هه‌روه‌هاش چۆنیه‌تی كارتێكردنی له‌سه‌ر میسر.
دوا به دوای كۆبونه‌وه‌كه ئه‌حمه‌د ماهیر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه كه له‌وانه‌یه ووڵاته‌كه‌ی هێزی سه‌ربازی بنێرێته غه‌ززه به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی ئاسایش پاش كشانه‌وه‌كه‌ی ئیسرائیل.
به‌ڕێز ماهیر سه‌ر له نوێ خواستی میسری دووباره كردۆته‌وه بۆ كاركردن له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی ڕێگای ئاشتیدا كه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی لێده‌كرێت.