هاوڵاتیانی ئه‌فغانی كۆنترۆڵی ووڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كه‌ن له بواری حوكمڕانی ده‌وڵه‌تدا. ده‌ستوری نوێی ووڵات تیادا مافه‌كانی ئافره‌تانی ئه‌فغانی ده‌پارێزێ و ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی بنه‌ڕه‌تیه له‌و ساته‌وه‌ی ڕژێمی تاڵیبانی ئیسلامی توند ڕه‌و و ڕۆخێنراوه.
ئێستا ووڵاتی ئه‌فغانستان بنكه‌و داڵده‌ی تیرۆریستان نییه و ووڵاتی ئه‌فغانستان هاوپه‌یمانه له جه‌نگ دژی تیرۆریستان. هاوپه‌یمانانی ناتۆ ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن له‌نێو هێزی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان و هه‌روه‌ها له شاری قندس ی باكووری ووڵاتدا. له‌و باره‌یه‌وه دۆناڵد ڕامسفیڵدی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی ئاسایشی ووڵاته‌كه‌دا.
به‌ڕێز رامسفیڵد ده‌ڵێت: "پشگیریه‌كی مه‌زن هه‌یه له نێو هاوپه‌یمانانی ناتۆ دا بۆ یاریده‌دانی ئه‌فغانستان له بواری ئاسایش‌دا و ئه‌م هاریكاریه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له چه‌ند مانگی داهاتوودا زیاتر ده‌بێت."
هاوڵاتیانی ئه‌فغانی هاوكاری ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی زیاتر به‌رقه‌راری ئاسایشی ووڵاته‌كه‌یان. له‌م دوایه‌دا له شاری قه‌نده‌هار تیرۆریستێك پانزه كه‌سی كوشت له نێوانیاندا هه‌شتیان منداڵ بوون و پاشان ئه‌و تیرۆریسته هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا كه خۆی له خانوبه‌ره‌یه‌كدا حه‌شاربدات، به‌ڵام ژنی خاوه‌ن ماڵه‌كه پۆلیسی ئاگادار كرده‌وه به‌وه‌ی كه ئه‌و تیرۆریسته له ماڵه‌كه‌ی ئه‌وه‌دایه، دواتر ده‌ستگیركرا.
سه‌رباری ڕودانی كاری تیرۆریستی له‌م جۆره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حامید كارزای سه‌ره‌ك كۆماری ئه‌فغانستان ده‌ڵێت بارودۆخی ئاسایش له چاك بوونه‌وه‌دایه و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌یانه‌وێت خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن به حوكمه‌ت بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێز رامسفیڵدا ده‌ڵێت: " تاڵیبان چی دیكه وه‌ك رێخراوێك یان بزوتنه‌وه‌یه‌ك نه‌ماوه و له ناوچووه ئیتر تاڵیبان و ئه‌لقاعیده ناتوانن ئه‌و كارانه‌ی كه به زه‌بری تفه‌نگی كلاشینكۆف ده‌یان كرد له مه‌ولا ئه‌نجامی بده‌ت."
دۆناڵد رامسفیڵدی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به گه‌شبینه ده‌رباره‌ی دوا ڕۆژی ئه‌فغانستان و ده‌ڵێت ئه‌فغانستان ده‌بێته نمونه‌ی ئازادی و هه‌روه‌ها ووڵاتێكی مودرن له نێو جیهانی ئیسلامی‌دا.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
وه ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.