بریار وایه ئه‌مرۆ ئه‌ندامه شیعه‌كانی ئه‌نجومه‌نی حوكمرانی عیراق له‌گه‌ل ئایه‌توللا عه‌لی السیستانی كۆببنه‌وه تا وتوێژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دواخستنی مۆركردنی ده‌ستوری عیراق بكه‌ن. دوێنێ هه‌ینی، چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌وه‌ی رێوره سمی مۆركردنی ده‌ستوره‌كه به رێوه بچێت، پێنج ئه‌ندامی شیعه‌ی ئه‌نجومه‌نی حوكمرانی به شێكی تایبه‌تی ئه‌و یاسایه‌یان ڕه‌تكرده‌وه و رازی نه‌بوون به‌ڵگه‌نامه‌كه مۆربكه‌ت. ئه‌و جودابیرانه، كه په‌یوه‌ندیه‌كی نزیكیان هه‌یه له‌گه‌ل ئایه‌توللا السیستانی، شێوه‌ی نوسینی به‌شێكی ده‌ستوریان ڕه تكرده‌وه كه له‌و باوه‌ره دان ده‌سه‌لاتێكی فراوان بداته كورده‌كانی باكووری عیراق.