له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، نه‌ناسراوێك به نارنجۆكێكی دەستی هێرشی كردۆته سه‌ر بازاڕی ئه‌بو سه‌رای له ناوەندی شاری موسڵ و له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س بریندار بووە و بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شارەكه گواستراونه‌ته‌وە.
جێی باسه، ئه‌م بازاڕە به درێژایی ڕۆژ قه‌رەباڵغی تیادایه و ئه‌م ته‌قینه‌وەیه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای خه‌ڵك و بازرگانه‌كان په‌یداكردوو بووە هۆی ئه‌وەی دوكان و بازاڕەكان دابخرێن.
دەستبه‌جێش پۆلیسی شارەكه و هێزی هاوپه‌یمانان به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وە و كۆنترۆلكردنی بارودۆخه‌که گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوەكه.
له‌م بارەیه‌وە كۆدۆ بۆتانی له شاری موسڵ له باكوری عێراقه‌وە راپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له درێژەی ئه‌و باسه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.