پرسه گێڕان له كه‌ربه‌لا تابوتی به ده‌هان خه‌ڵك له قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه‌یان له شه‌قامه‌كانی شاردا گێڕاوه. زۆربه‌ی به جلی ده‌ستوری ره‌شه‌وه و قوربانیه‌كان به ئاڵای عێراق به چه‌پكه گوڵ داپۆشیبوو.
وا چاو‌ه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌ندامانای ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق به‌شداری له پرسه‌که و ماته‌مینیه‌كه‌دا بكه‌ن له كه‌ربه‌لا. له به‌غدا سه‌ر له به‌یانی پرسه گێڕان له له كاتی پرسه‌كه‌یاندا خوپیشاندانیان كردووه له دژی ئه‌مریكا.
كاربه‌ده‌ستانی هێزی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س ده‌ست گیر كراون به گومان لێكردنیان له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه. ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراق پرسه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژیان ڕاگه‌یاندووه هه‌روه‌ها ئیمزای ده‌ستوره‌كه‌یان دواخستوه.
ڕێبه‌ره‌كانی شیعه و سونی و كورده‌كان داوای یه‌كێتی رێزه‌كانی گه‌لی عێراقیان كردووه و ده‌ڵێت هێرشه تیرۆریستیه‌كان ڕێگه ناگرێت له گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ حكومه‌تێكی عێراقی كه بڕیاره له مانگی شه‌شدا بكرێت.