له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا دوو پاڵێوراوە سه‌ركه‌وتووەكه‌ی پارتی دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا ڕەخنه‌یان له بازرگانی و هه‌ندێ به‌رژەوەندی تایبه‌ت به ئه‌مریكا گرتووە. له نێو مشتومڕێكی ڕاسته‌وخۆدا كه له شاری لۆس ئه‌نجلۆس ئه‌نجامدرا و هه‌ردووكیان خۆیان به چالاكترین پاڵێوراو له قه‌ڵه‌مدا و گوتیان دەتوانن له مانگی یانزدەدا به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك بوش پێشبڕكێ بكه‌نه‌وە.
سیناتۆر جۆن ئێدوارد له North Carolina و جۆن كێری له Massachusetts هه‌ردووكیان ڕەزامه‌ندی خۆیان سه‌بارەت به هه‌ندێ بابه‌ت نیشاندا و پشتگیری شه‌ری دژ به عێراقیایشیان كرد.
هه‌روەها ڕایانگه‌یاند كه دژایه‌تی مارەكردنی هه‌مان توخمی كوڕ بۆ كوڕ و كچ بۆ كچ دەكه‌ن به‌ڵام ڕەخنه‌یان له‌و بانگه‌وازەی سه‌رۆك بوش گرتووە كه تیایدا بانگه‌وازەی دەرچوونی یاسایه‌كی دەستوری نوێ دەكات تا به ته‌واوی ئه‌و جۆرە مارەكردنانه له ووڵاتداقه‌دەغه بكرێت.
شایانی ئاماژەپێكردنه ئه‌و مشت ومڕەی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌ر له پێشبڕكێكردن له 10 ستانی ووڵاتدا هات كه بڕیار وایه له هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت و پێشبینی دەكرێت سیناتۆر جۆن كێری سه‌ركه‌وتنێكی باڵای تیا به دەست بهێنێت.