كاربه‌دەستانی ئیسرائیل ڕایانگه‌یاند كه هێزەكانی پۆلیس دوابه‌دوای نوێژ و نزای هه‌ینی چونه‌ته ناو گه‌رەكه‌كه و له ئاكامدا فه‌له‌ستینیه‌کان به‌ردەبارانیان كردونه‌ته‌وە و هه‌ندێ له‌و به‌ردانه به‌ر په‌رستگایه‌کی جوله‌كه‌كان كه‌وتووە.
جێی ئاماژەپێكردنه كه ئه‌و گه‌رەكه‌ی شاری دێرینی ئورشه‌لیم قودس شوێنه‌واری پیرۆز و په‌رستگای هه‌ردوو له جوله‌كه‌و موسوڵمانانی لێیه و زۆربه‌ی ئاژاوە و ڕووداوەكانیش هه‌ر له‌وێ ڕوودەدات.
هاوكات له كه‌رتی غه‌زە كاربه‌دەستانی ئیسرائیل ڕایانگه‌یاند كه هێرشبه‌ریكی خۆكوژ به سواری پاسكیله‌وە له نزیك نیشته‌جێیه‌كی جوله‌كه‌كاندا خۆی ته‌قاندۆته‌وە، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له‌و ته‌قینه‌وەیه‌دا زیانی پێنه‌گه‌یشتووە.