كاربه‌ده‌ستێكی پارتی( ترای كۆڤسكی) یش ئه‌وه‌ی پشت راست كرد كه‌وا سه‌رۆكی ته‌مه‌ن 47 ساڵه‌ی ووڵاته‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه كاتێ كه فرۆكه‌یه‌كی حكومه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كانی باشووری بۆسنیا هه‌رزه‌كۆڤینیا كه‌وته خوارێ.
له شاری دۆبلێن سه‌رۆكی ئێرلاندایی Birtie Ahern گوتی بڕیار بوو له دۆبلێن ده‌گه‌ڵ سه‌ره‌ك وه‌زیری مه‌كه‌دۆنیا كۆببته‌وه كاتی كه ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له پڕێكا هه‌ڵوه‌شایه‌وه له به‌ر ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌ی كه ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌رۆك بۆریس ترای كۆڤسكی له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌ك له‌سه‌ر بۆسنیا گیانی له ده‌ست داوه و سه‌رۆك وه‌زیر كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سكۆپیا. تا ئێستا ئه‌وه ڕوون نییه ئایا كه‌س له ڕووداوه‌دا ده‌ربازی بووه یان نه.
سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌تی مه‌كه‌دۆنیا ده‌ڵێن سه‌رۆك ترای كۆڤسكی به‌شێك بوو كه شانده‌یه‌كی كه به‌ره‌و كۆنفرانسێكی ئابووری له شاری مۆشتاری بوسنیا ده‌ڕۆیشت.
وه‌زیری ناوخۆی بۆسنیا گوتی: ئاو وهه‌وای خراپ له ناوچه‌ی ستۆلاچ له‌وانه‌یه هۆیه‌ك بووبێ له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی كه له شاری ( دووبرۆڤنیگ) ی كرواتیای دراوسێیه نزیكه. به‌ڕێز ترای كۆڤسكی له ساڵی 1999 به سه‌رۆكی مه‌كه‌دۆنیا هه‌ڵبژێردرا.