ده‌زگای خۆراكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت هێشتاش كێشه‌ی نه‌خۆشی كوشنده‌ی ئه‌فلۆنزای باڵنده له ئاسیا نه‌كه‌وتۆته ژێر باری كۆنترۆڵ كردنه‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌یان ده‌یان ملیۆن مریشك و په‌له‌وه‌ڕی ناوچه‌كه له ناوبران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێكی ڕێكخراوی خۆراك و كشت و كاڵی جیهانیدا ئاماژه به‌وه كراوه بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له ژماره‌یه‌ك ووڵاتدا هه‌ر به‌رده‌وامه.
له‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا داوا له حكومه‌ته‌كانی ووڵاته‌كانی ده‌كات به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵ كردنی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه كوشنده‌یه.
شایانی باسه رێكخراوی خۆراك و كشت و كاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شاره‌زاو پسپۆری ناردووه بۆ ژماره‌یه‌ك ووڵاتانی ئاسیا كه نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده لێی داون له‌وانه چین.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن پسپۆره‌كان ئه‌و زانیاریانه كۆ ده‌كه‌نه‌وه كه یارمه‌تی به‌خش ده‌بێت بۆ دیاری كردنی سه‌رچاوه و چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م نه‌خۆشیه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ده‌ڵێن نۆ ڕۆژ تێپه‌ڕیوه به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له شوێنێك یان ناوچه‌یه‌كی نوێی ووڵاته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتبێت.