ئاژانسی ده‌نگو باسی ڕه‌سمی مه‌راكێش ده‌ڵێت له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به هێز كه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه دای به‌سه‌ر به‌شی باكووری ووڵاته‌كه‌دا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 564 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاد بكه‌ن له كاتیك دا كه تێمه‌كانی فریا گوزاری له نێو كه‌لاوه‌كاندا پشكنین ده‌كه‌ن له شاری ئه‌لحوسه‌یمیه‌ی سه‌ر ده‌ریا، كه نزیكه‌ی 300 كیلۆمه‌تر له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕباتی پایته‌خته‌وه‌یه.
كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆ ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه گوندێك به‌ته‌واوه‌تی وێران بوه و چه‌ند گوندێكی تریش به توندی زیانیان لێ كه‌وتوه.
كاربه‌ده‌ستانی چاودێری بومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مریكی ده‌ڵێن بومه‌له‌رزه‌كه به‌پێوانه‌ی شه‌شونیوی ڕه‌خته‌ر بوه. وه له ده‌وروپشتی ده‌رته‌نگی جه‌به‌ل تارقی داوه كه مه‌راكیش و ئیسپانیا له یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه.