ئاكامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له ئێران ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كۆنه پارێزانی ئیسلامی زۆرترایه‌تی كورسیه‌كانی مه‌جلیسی شورای ئێرانیان به‌ده‌ست هێناوه.
له ڕاگه‌یاندنێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران دا هاتووه، كاندیداكانی كۆنه پارێزان تا ئێستا 133 كورسی 289 كورسی مه‌جلیسی شورایان به‌ده‌ست هێناوه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوا ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دره‌نگانێكی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕابگه‌یه‌نرێت.
كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه‌شیان نیشان داوه به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ش بووه له ده‌مێكدا كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌دا كه ریفۆرمیسته‌كان زۆرترایه‌تی مه‌جلیسی شورایان به ده‌ست هێناوه خه‌ڵك به رێژه‌ی له‌سه‌دا شه‌ست و حه‌وت به‌شدارییان تیادا كردبوو.
ریفۆرمیسته‌كان داوایان له ده‌نگ ده‌ران ده‌كرد به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌كه‌ن ئه‌م داوایه‌ش دوا به‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان هات كه رێگه‌ی له زیاتر له دوو هه‌زار و چوار سه‌د كاندید گرت كه زۆربه‌یان له ریفۆرمیسته‌كان بوون به‌شداری له هه‌ڵبژارندا بكه‌ن.