سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ 23 مانگی دوو له كاتژمێر 8:30 به‌كاتی عێراق، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له به‌رده‌م كه‌رتی پۆلیسی ره‌حیماوای شاری كه‌ركوك ڕووی دا كه به هۆی كاری خۆكوژی تیرۆریستییه‌وه كه‌سێكی نه‌ناسراو به‌خۆی و ئۆتومبێلهكهوه به ئه‌نجام گه‌یاندووه.
سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م كاره تیرۆریستییه 7 پۆلیسی ئه‌و كه‌رته كوژراوه و 52 بریندار بوون كه له نێو برینداره‌كاندا جگه له پۆلیس و ئهفسهرهكهكانی ئه‌و كه‌رته، 6 قوتابی بچوك و منداڵێك بریندار بووه.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.