وه‌زیری به‌رگری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسفیڵد وتی تۆڕی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده به‌رپرسیارن له زۆربه‌ی توند‌و تیژیه‌كان كه له عێراق ڕوو ده‌دات.
وه ئه‌م قسانه‌ش له ئێرله‌ندا كرد كه له ڕێگا دابوو بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی كه پێشتر ڕانه‌گه‌ینڕاوه بۆ كه‌نداوی فارس.
به‌ڕێز ڕامسفیڵد به وته‌كانی خۆی وتی ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده زۆر به ڕوونی ده‌ستیان هه‌یه له هێرشه‌كانی دژی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق دا.
وه‌زیری به‌رگری وتیشی یاخی بوان له عێراق له مانه پێك هاتوون: تیرۆریستان و پشتیوانانی ڕه‌ژێمی پێشووی سه‌دام حسێن و تاوان باران.
ئه‌و وتی هه‌ندێكییان ده‌یانه‌وێت ناكۆكی له نێوان كۆمه‌ڵه ئاینیه‌كان و نژاده‌كان له عێراق دروست بكه‌ن به هیوایه‌تی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕاگرن بۆ هێنانی دیموكراسی بۆ ووڵاته‌كه.
به‌ڕێز ڕامسفیڵد هه‌روه‌ها په‌سنی عێراقیه‌كانی دا و وتی خۆبه‌خشه‌رانی وا زیاد ده‌كه‌ن كه بچنه ڕێزه‌كانی پۆلیسی و له‌شكه‌ری. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هێرش هه‌ر به‌رده‌وام بۆ سه‌ر ئه‌و هێزانه.