ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا هوشیاری داوە به ووڵاتیه ئه‌مه‌ریكیه‌كان به زووترین كات هایتی بهجێبهێڵن. وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكی ئاگاهیدا كه بارودۆخی ئاسایشی ئه‌و ووڵاته‌ی دەریای كاریبی ناههموارە و به‌رەو خراپتر دەچێت.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه كۆڵن پاوەڵی وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری ئه‌مه‌ریكیه‌كانی دووپات كردەوە بۆ پلانێكی سیاسی كه كێشه‌كانی هایتی چارەسهربكات.
هه‌روەها داوای چه‌ك داماڵینی لێ‌كردن و دەستنیشان كردنی سه‌رۆك وەزیرێكی بێلایه‌نه و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری حكومه‌ت تا ووڵات بۆ هه‌ڵبژاردنێكی نوێی په‌رله‌مانی ئامادەبكهن.