دەڵێن كه ڕێبه‌ری هه‌رە به‌ناوبانگی شیعه ئاینزاكانی عێراق گوتویه‌تی كه دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا كاتی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی عێراقی قبوڵ دەكات.
ته‌نها ئه‌گه‌ر هاتوو دەسه‌ڵاتێكی سنوردار بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه نوێیه‌كه دیاری بكرێت. جێی باسه، پێشتر ئایه‌توالله عه‌لی سیستانی داوای هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تێكی كاتی ڕەت كردبۆوە كه بڕیار وایه له كۆتایی مانگی شه‌شدا دەسه‌ڵات له هێزی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقیه‌كان بگوێزرێته‌وە.
به‌ڵام ڕۆژی پێنج شه‌ممه كۆفی ئه‌نانی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووبكان پشتگیری بڕیاری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكای كرد و به دووری زانی كه بتوانرێت هه‌ڵبژاردن له عێراقدا به‌ر له كۆتای مانگی شه‌شی داهاتوو به‌ڕێوەبچێت و به‌ڵێنیدا كه نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان هاوكاری عێراقیه‌كان بكات بۆ دۆزینه‌وەی ڕێگه چارەیه‌كی تر تاوەكو بتوانن حكومه‌تێك بۆ خۆیان دەستنیشان بكه‌ن.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.