سه‌رچاو‌ه‌یه‌كی دیپلۆماتی گوتی كه ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تومی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌ره‌سته‌ی چڕكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمیان له ئێران دۆزیوه‌ته‌وه.
دیپلۆماته‌كان گوتیان سیسته‌می گازی سه‌نترفیوج دۆزرایه‌وه كه توانای دروست كردنی یۆرانیۆمی هه‌یه بۆ سوته‌مه‌نی ناوكی و هه‌روه‌ها بۆ سه‌ره‌مووشه‌كیش به‌كار دێت.
شایانی وتنه ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تومی كه پشكنه‌رانی سه‌ردانی ئێرانیان داوه تا لێكۆڵنه‌وه له هه‌وڵه نهێنییه‌كانی ئه‌و ووڵاته بۆ گه‌شه پێدانی چه‌كی ناوكی هیچ تێبینییه‌كیان له‌م باره‌یه‌وه ڕۆن نه‌كرده‌وه.
هه‌ر چه‌نده، دیپلۆماته‌كان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌یان له بنكه‌یه‌كی هێزه ئاسمانی له ده‌ره‌وه‌ی تاران دۆزیوه‌ته‌وه كه بۆته جێی گومان لێ‌كردن له ئیدیعاكانی ئێران كه ده‌ڵێ له‌شكری ده‌ستی له پرۆگرامی چه‌كی ووڵاتدا تێكه‌ڵ نه‌كردووه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆگرامه بۆ مه‌به‌ستی ئاشتییانه به‌كار ده‌هێنن.