وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانی ده‌ڵێت باوه‌ڕ ده‌كات تیرۆرستان له هه‌نگاوی كۆرتایدان بۆ خۆئاماده‌كردنی هێرش بۆ سه‌ر عه‌ره‌بستانی سعودیه وه ده‌شڵێت جێگای دانیشتوان و ئوتێل و چێشتخانه‌و بازاره‌كان جێگای مه‌ترسین كه به‌ر هێرش بكه‌ون.
ئه‌و هوشداریهش دوابه‌دوای ئه‌وه هات كه له ڕۆژی دووشه‌ممه هاتوچۆی فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی هه‌وای به‌ڕیتانی ڕاگیرا له به‌ر نیگه‌رانی ئاسائیش كه له له‌نده‌نه‌وه ده‌ڕۆشت بۆ ڕیاد، پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعودیه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودی له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو هوشداری دا كه هێرشێكی بۆمب به ئۆتۆمبێل له ڕیاد له‌وانه‌یه به‌م زوانه بكرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وتی به‌ڕێتانیا ده‌بێت هه‌موو هاتوچۆیه‌ك ڕاگرێت ته‌نها هاتووچۆی زۆر پێویست نه‌بێ بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه، كه له ساڵی پار به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی هێرشی تیرۆرستی ده‌وری 50 كه‌س كوژران كه هه‌ندێ له وانه هاووڵاتی به‌ڕیتانی بوون.
شایانی باسه بۆ ئه‌و هێرشه تیرۆرستانه تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده ی ئۆسامهبن لادن تاوانبار كران كه خۆی له عه‌ره‌بستانی سعودیه له دایك بووه.