ئاكامه‌كانی سوپه‌ر تیوزدهی ڕۆژی 3 ی مانگی دوو له 7 ولایه‌تی ئه‌مریكا:
له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا باسی كۆبونه‌وه‌كانی ده‌نگدان ( یان كۆكهسهكان) ی ولایه‌تی ئایوا وه هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی ( واتا پرایمه‌ری) ی ولایه‌تی نیوهامپشرمان بۆ كردن تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێواره‌ی سێ شه‌ممه به كاتی ئه‌مریكا له حه‌وت ولایه‌تی ئه‌مریكا كه پێ ده‌گوترێت ( سوپه‌ر تیوزدهی) واته سێ شه‌ممه‌ی سوپه‌ر یان بریارده‌ر.
حه‌وت كاندیدای دیموكرات مابوون له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. ولایه‌ته‌كانی به‌شدار له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌مانه‌ن: ئه‌ریزۆنا، دیلاوه‌ر، میزووری، ئۆكلاهۆما، و ساوس كارۆلاینا.
له‌م پێنج ولایه‌ته تا هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی واته پرایمه‌ری بوون، به‌ڵام له ولایه‌ته‌كانی نۆرس داكۆتا و نیوومهكسیكۆ دیسان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌نگدان یان كۆكه‌س بووه، وه‌ك ولایه‌تی ئایۆوا هه‌تا كۆتایی مانگی دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی یان كۆ بوونه‌وه‌ی ده‌نگدان له یانزده (11) ولایه‌تی تریش ده‌كرێن.
و له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی 3 مانگی دوو به‌ڕێز جۆزف لیبرمان كه سیناتۆره و كاندیدای جێگری سه‌رۆك بووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئال گۆر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2000 له دژی بوش خۆی كشانده‌وه و دانی به‌وه‌نا كه هه‌ڵی ده‌رچوونی كه‌مه، بۆیه واز ده‌هێنێت.
به‌ڕێزان شارپتۆن و كوسینیچ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زۆر كه‌م ده‌هێنن هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌ش دا.
سیناتۆر جۆن كێری له پێنج ولایه‌ت دا به ده‌نگێكی زۆر سه‌ركه‌وت و به‌شی زۆری نوێنه‌رای دیموكراتانی ئه‌م ولایه‌تانه‌ی برده‌وه. ئه‌وانیش ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا، ده‌لاوه‌ر، میزووری، نیوومهكسیكۆ، وه نۆرس داكۆتا بوون.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت