وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئێران ده‌ڵێ 550 پالێوراوی ریفۆرم خواز خۆیان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م حه‌وتووی په‌رله‌مان ده‌رهاوێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به وه‌لانانی هه‌زاران كه‌س له پاڵێورانی دیكه‌ی ریفۆرم خواز ده‌رببڕن.
ئه‌و 550 كه‌سه‌ی خۆیان ده‌رهاوێشتووه ده‌یانه‌وێ تێكه‌ڵ به هه‌ندێك پارته‌كانی ریفۆر خواز ببن و ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی 20 ی ئه‌م مانگه عادلانه نییه و به قازانجی سیاسه‌توانانی توندڕه‌وه.
پاڵێوراوێكی توندڕه‌و ئه‌و ئیدعایانه‌ی پشت گوێ خست و ده‌ڵێ بڕیاری به‌رگری كردن له پاڵێوراوه‌كان به شێوه‌ی قانونی كراوه و هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕهوادهبێت.
قه‌یرانی سیاسی مانگی ڕابردوو كاتێك بڵێسه ستاند كه ئه‌نجومه‌نی ههڵنهبژێراوی نیگاهبان پێشی زیاتر له 3500 پاڵێوراوی ریفۆرم خواز گرت كه له هه‌ڵبژاردن دا به‌شداری بكه‌ن كه ئه‌و 80 كه‌سه‌ش ده‌گرته‌وه كه ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانن.