كاربه‌دەستێكی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووەكان دەڵێت: واپێناچێت كه بتوانرێت هه‌ڵبژاردن له عێراقدا به‌ر له گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات له كۆتایی مانگی شه‌شدا ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌حمه‌د فه‌رزی دەمڕاستی له‌خزەر براهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووەكان گوتویه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن نیه به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ی ئه‌وەیه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له كاتێكدا بكرێت كه ووڵاته‌كه ئامادەبێت. به‌ڕێز فه‌رزی گوتویه‌تی ئه‌وەش دەكه‌وێته پاش گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش یه‌ك ڕۆژ پاش كۆبوونه‌وەكه‌ی له‌خرەر براهیمی له‌گه‌ڵ ئایه‌توالله عه‌لی سیستانی‌دا ڕێبه‌ری باڵای شیعه ئاینزاكان هات كه ئایه‌توالله سیستانی داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دەكات به‌ر له گواستنه‌وەی دەسه‌ڵات.