گه‌وره كاربه‌ده‌ستێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له عێراقه بۆ تاووتوێ كردنی شییانی ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانی گه‌وره ڕێبه‌ری شیعه ئاینزاكانی عێراقدا كۆكه سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ئاگاهی ئه‌وه‌ش داوه ده‌بێت ئاماده كاریه‌كی باش بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بكرێت. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له شاری نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی‌دا كۆبۆته‌وه پاشانیش به په‌یامنێرانی گوتووه ئایه‌توڵڵا سیستانی سوره له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری و ئه‌میش كۆكه له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه. به‌ڵام به‌رێز براهیمی له‌و لێدوانه ڕۆژنامه نوسیه‌یدا باسی له‌وه نه‌كردووه ئایا ده‌كرێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ر له ڕۆژی سێی مانگی شه‌ش ئه‌نجام بدرێت یان نا كه دوا مۆڵه‌ته ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دایناوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری بۆ عێراقیه‌كان. واشنتۆن بۆ خۆی داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه ئه‌وه دیار بكات ئایا ده‌شێت هه‌ڵبژاردن له عێراقدا ئه‌نجام بدرێت یان نا.