كێشه‌ی نێوان ڕیفۆرم خوازه‌كان و كۆنه پارێزانی ئێران كێشه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه یان گه‌مه‌یه‌كی سیاسی و سیناریۆیه‌كی نێوانیانه؟ تا چه‌ندێك بڕیاری ڕێگه‌گرتن له كاندیه‌كانی ڕیفۆرم خوازان بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی شورادا یاساییه؟ جودابیری له نێوان ڕیفۆرمیسته‌كانی ئێران‌دا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیاری تریش له‌م گفتوگۆیه‌دایه كه به‌ڵێن سالح له‌گه‌ڵ د. ئه‌میر حه‌سه‌ن پور مامۆستای به‌شی شارستانیه‌تیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی تۆرنتۆ له كه‌نه‌دا سازی داوه.