له ڕاپۆرتێكی بڵاوكراوه‌دا هاتووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش خه‌ریكی داڕشتنی پلانێكه بۆ هاندانی دیموكراسی له زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا به ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستیان گوتووه له ئێستا وتوێژ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانه ئه‌وروپیه‌كانی ئه‌مریكا سه‌بار‌ه‌ت به‌و پلانه ده‌ستی پێكردووه و پێش ده‌چێت دڕه‌نگانێكی ئه‌مساڵ به‌ڕ‌ه‌سمی ڕابگه‌یه‌نرێت.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی ده‌ڵێن ئه‌و پلانه داوا له حكومه‌ته‌كانی ووڵاتانی عه‌ره‌ب و ئاسیاش ده‌كات كه ڕیفۆرمی سیاسی و ئابووری بكه‌ن و مافه‌كانی مرۆڤیش بپارێزن.