لیژنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبونه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ پۆلیتیكانه عێراقیه‌كاندا ساز ده‌ده‌ن وه‌ك توێژینه‌وه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بزانن ئایاعێراق له باروودۆخێكدایه هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رانسه‌ری تیادا ئه‌نجام بدرێت یان نا. ده‌مڕاستێك گوتویه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق ده‌ڵێت ڕاپۆرتێكی داوه به‌م تیمه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تیایدا هاتووه كه ده‌شێت هه‌ڵبژاردن له عێراقدا ئه‌نجام بدرێت. ڕێبه‌رانی شیعه ئاینزاكانی عێراق كه زۆرترایه‌تین له ووڵاته‌كه‌دا ده‌یانه‌وێت تا ڕۆژی 30 مانگی شه‌ش هه‌ڵبژاردن له ووڵاته‌كه‌دا بكرێت . هه‌رچی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكاشن ده‌ڵێن كات ئه‌وه‌نده به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه تا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.