رێبه‌رێكی شیعه ئاینزاكانی عێراق ڕاپۆرتێكی داوه‌ته نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تیایدا ئه‌وه نیشان دراوه كه ده‌شێت هه‌ڵبژاردن له عێراق بكرێت به‌ر له گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك بڕیاره له مانگی شه‌شدا. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕاپۆرتێكی داوته ده‌ڵێت شاره‌زایانی عێراقی ئه‌و ڕاپۆرته‌یان ئاماده كردووه كه دره‌نگانێكی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه داویه‌ته ده‌ست له‌خزه‌ر براهیمی. پێشتر به‌ڕێز براهیمی و ئه‌ندامانی تری لیژنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شارازایانی بواری ئاسایش یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی عێراقدا له به‌غدا سازداوه بۆ ووتوێژكردن و تاووتوێ كردنی شیانه‌كانی زوو به‌زوو ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن.