سه‌رۆك بوش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی دەستنیشانكرد تاوەكو له زانیاریه‌كانی به‌ر له دەستپێكردنی شه‌ری عێراق بكۆڵنهوە كه پێویسته له مانگی سێی داهاتوودا به ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕابگهیهننهوە.
به‌ڕێز بوش له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی نۆ ئه‌ندامی فرە لایه‌نی فه‌رمانێكی مۆركرد. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش ڕاسپێردراون به هه‌ڵسانگاندنی زانیاریه‌كانی به‌ر له دەستپێكردنی شه‌ڕی عیراق.
جێی ئاماژەپێكردنه، ئه‌ركی سه‌ر شانی ئه‌و لیژنه‌یه جگه له چاوپێخشاندن به زانیاریه‌كانی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژی عێراق هه‌روەها بارودۆخی ئاسایش له كۆریای باكور و ئێران و لیبیا و ئه‌فغانستانیش ههڵدەسهنگێنن.