له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له شاری هه‌ولێر له چواره‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز كاتژمێر 3:30 پاش نیوه‌ڕۆ چوارشه‌ممه 4 ی شوباتی و دوای چوار ڕۆژ له هه‌ردوو ڕووداوی تیرۆریستی خۆكوژ كه له لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕوویاندا و بونه هوی كوشتن و بریندار بوونی ده‌یان كه‌س، مه‌راسیمی ڕێزهێنان له گیانی قوربانیان و كۆتایی به پرسه‌كان هێنران.
له مه‌ڕاسیمه ماته‌مینیه‌كه‌دا به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و دكتۆر مه‌حمود عوسمان و دكتۆر موه‌فه‌ق ئه‌لروبه‌یعی و محه‌مه‌د به‌حر ئه‌لعلوم و یۆنادم كه‌نا ئاماده‌بوون، كه هه‌ر شه‌شیان ئه‌ندامانی مه‌جلیسی حوكمن له عێراق .
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.