هات و هاواری خۆپیشانده‌ران بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی یاسادانه‌رانی به‌ڕیتانی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ووتوێژه‌كانیان دوابخه‌ن كه سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌كانی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی یاسایی بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێده‌چێت كاری خۆكوشتنی شاره‌زایه‌كی چه‌كی بێت كه په‌یوه‌ندی هه‌بووه به ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كی مشت و مڕ له‌سه‌ر تایبه‌ت به به‌رنامه چه‌كیه‌كانی عێراق به‌ر له شه‌ڕ.
خۆپیشانده‌ران له باڵكۆنی هۆڵه‌كه بونه مایه‌ی رێگه گرتن له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی تۆنی بلێری سه‌ره‌ك وه‌زیری به‌ریتانیا، له ده‌مێكدا په‌رله‌مانی به‌ڕیتانیا گفتوگۆكانی خۆی له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌ی هه‌تن ده‌ستپێكرد.
له‌و ڕاپۆرته‌دا حكومه‌تی به‌ڕیتانیا هیچ گومانێكی له‌سه‌ر نه‌ما سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی چه‌كی عێراقی له قه‌باره‌ی خۆی زیاتر گه‌وره‌تر كردبێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان فه‌رمانی دا كه كه‌س له باڵكۆنی هۆڵه‌كه‌دا نه‌مێنێت و پۆلیس خۆپیشانده‌رانی كرده ده‌ره‌وه و له هه‌مان ده‌مێشدا هاواریان ده‌كرد و به به‌ڕێز بلێریان ده‌گوت پیاوكوژ و پێشیان ده‌گوت پیاوكوژه و كرده‌وه‌كانی خۆش ده‌شارێته‌وه.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یدا به‌ڕێز بلێر سه‌ره‌ك وه‌زیری به‌ڕیتانیا گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی تریش له ئارادا بوونایه بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر هه‌تن نه‌ده‌گۆڕی.