به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م جاره سه‌باره‌ت به‌و شاڵاوه به‌رفراوانه‌یه كه له كوردستانی عێراقدا ده‌ستی پێكردوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئێمزای هاووڵاتیانی كورد و ده‌ربڕینێكی ڕاستوخۆی خواسته‌كانیان.
ئه‌م هه‌نگاوه و هه‌نگاوه‌كانی تریش كه به دوایدا دێن له بۆته‌ی پرۆسه‌ی ڕیفیراندۆمدا كۆده‌بێته‌وه. كه وابێ له جێی خۆیه بپرسین ئا له‌م پرۆسه‌یه‌دا مرۆڤی كورد ڕای چییه، چی ده‌بێت و چی ئاینده‌یه‌ك بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. له عێراقێكی فره نه‌ژاد و فره ئاین و ئاینزادا و فره ڕه‌وانینی سیاسی‌دا تا چه‌ندێك ئه‌م داوایانه جێ به‌جێ ده‌كرێن. هه‌ڵو مه‌رجی ئه‌مڕۆی عێراق له ڕوانگه‌ی ووڵاتانی دراوسێیه‌وه چی به‌م ڕیفیراندۆمه ده‌ڵێ.
هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ڕۆژی 2004/30/01 بوو و میوانه‌كانیش دكتۆر موه‌فه‌ق ده‌رگه‌ڵه‌یی، سه‌رۆكی به‌شی ڕۆژنامه‌وانی له زانكۆی سلێمانی، و به‌ڕێز ئاسۆ كه‌ریم، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ریفیراندۆم له شاری هه‌ولێر.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م به‌رنامه‌یه، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.