پێش نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه ( یه‌كی ئه‌م مانگه) كه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزبوو له لای موسڵمانان له سه‌ر تا سه‌ری جیهان، دوو كرداری خۆكوژی تیرۆریستی له نێو شاری هه‌ولێر ڕووی دا كه بوو به‌هۆی برینداربوونی پتر له 150 كه‌س و گیان له ده‌ستدانی نێزیكه‌ی 56 كه‌سی دیكه. له نێوانیان ژماره‌یه‌ك له وێنه‌گرانی كوردستان TV ( كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان) گیانیان له ده‌ست دا.
سه‌باره‌ت به‌م باسه، هاوكارمان موعته‌به‌ر شێروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاروان ئاكره‌ی، به‌رێوه‌به‌ری كوردستان TV، كردووه.