گه‌وره‌ترین لایه‌نی ڕیفۆرمیستی له ئێران ده‌ڵێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م مانگه‌ی مه‌جلیسی شورای ئێران‌دا ناكات چونكه هیچ هیوایه‌ك نه‌ماوه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ڕه‌واو ئازاد بێت.
به‌ره‌ی هاوبه‌شی ئیسلامی ئێران كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د رزا خاته‌می برای سه‌رۆكی ئێرانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت زۆربه‌ی كاندیده‌كانی به پێ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان ڕێگه‌یان نه دراوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌ندامانی ڕیفۆرم خوازی كابینه‌ی حكومه‌تیش ئه‌و داوایه‌یان دووباره كردۆته‌وه هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شورا كه بڕیاره ڕۆژی 20 ی دوو ئه‌نجام بدرێت دوا بخرێت به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له ئێران‌دا هاتۆته‌كایه.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه به‌لانی كه‌مه‌وه سه‌دوبیست ئه‌ندامی مه‌جلیسی شورا وه‌ك ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان ده‌ست له كاركشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش كرد.