پێش نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه ( یه‌كی فه‌بریوه‌ر) كه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه له لای موسڵمانان له سه‌ر تا سه‌ری جیهان، دوو كرداری خۆكوژی تیرۆریستی روی دا له نێو شاری هه‌ولێر كه بوو به‌هۆی برینداربوونی پتر له 150 كه‌س و گیان له ده‌ستدانی نێزیكه‌ی 56 كه‌سی دیكه. له نێوانیان ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و حزبی له لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.