وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا كۆڵن پاوەڵ دڵنیایی به‌رێوبه‌رایه‌تی بووشی بۆ توركیا دووپات كردۆته‌وە كه عێراق به یه‌كپارچه‌یی دەمێنێته‌وە.
توركیا نیگه‌رانی خۆی دەردەبڕیووە سه‌بارەت به‌وەی كوردەكان له باكوری عێراق داوای ئۆتۆنۆمی و كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رچاوە نه‌وته‌كان له ناوچه‌كه‌دا دەكه‌ن.
به‌ڕێز پاوەڵ له ماوەی كۆبوونه‌وەیه‌كدا له‌گه‌ڵ عبدالله گول ی وەزیری دەرەوەی توركیا گووتی كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی جدی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رە كوردەكان و ڕێبه‌رانی تری عێراقدا ساز دەدەن تاوەكو بناغه‌یه‌كی گونجاو بۆ حكومه‌تی داهاتووی عێراق دابنێن .
عبدالله گول ی وەزیری دەرەوەی توركیا ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له پاش كۆبوونه‌وەیه‌كی له وەزارەتی دەرەوە له واشنتۆن به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه هه‌ردوو ووڵات واته ئه‌مریكا و توركیا به ته‌واوەتی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كۆكن.