سه‌رۆكی پێشووی پشكنینی چه‌كی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا له عێراق بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وەیه‌كی سه‌ربه‌خۆی كردووە به‌رامبه‌ر به‌و زانیاریانه‌ی سه‌بارەت به به‌رنامه‌ی چه‌كی سه‌دام حوسه‌ین له پێش شه‌ڕەكه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
به‌ڕێز دەیڤد كه‌ی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا و له به‌ردەم كۆمیته‌یه‌كی سه‌نه‌تدا گووتی ئه‌و باوەڕناكات چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ هه‌بووبێت كاتێك كه هێزەكانی ئه‌مریكا له ساڵی ڕابووردوودا چوونه عێراقه‌وە.ئه‌وەبوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بووش بوونی چه‌كی له‌و جۆرەی كردە هۆی سه‌رەكی بۆ چوون بۆ شه‌ڕ له عێراقدا.
هه‌روەها به‌ڕێز كه‌ی گوتویه‌تی ئه‌و زانیاریانه دەستكاریكراون و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و باوەڕناكات كه كاربه‌دەستانی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی بووش فشاریان خستبێته‌سه‌ر دەزگای زانیاری كه سه‌بارەت به به‌رنامه‌ی چه‌كی عێراق بگه‌نه ئه‌و ئاكامانه.