سه‌رۆك بوش سه‌ر له نوێ متمانه‌ی داوه‌ته‌وه به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ك وه‌زیری توركیا كه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق هه‌ر یه‌كپارچه بێت سه‌رباری ئه‌و داوایانه‌ی كورده‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئۆتۆنۆمی زیاتر ده‌یكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ردوو ڕێبه‌ر له كۆشكی سپی كۆبونه‌وه بۆ ووتوێژكردن سه‌باره‌ت به عێراق و قوبرس و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی تریش.
سه‌رۆك بوش پێشوازی له به‌ڕێز ئه‌ردۆغان كردووه و ئاماژه‌ش به‌وه كرد كه ئانكه‌ره‌و واشنتۆن هه‌ردوو لایان له گرنگیه‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریزم تێده‌گه‌ن.
به‌ڕێز ئه‌ردۆغانیش گوتویه‌تی توركیا نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر به داوای كورده‌كانی عێراق بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئۆتۆنۆمیه‌كی زیاتر هه‌یه دوا به دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش سه‌ره‌ك وه‌زیری توركیا گوتویه‌تی ئه‌مریكا و توركیا ڕوانینی هاوشێوه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر هاوبه‌شی ستراتیژی له مه‌سه‌له‌ی سه‌ر له نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقدا.