محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆكی ڕیفۆرمستی ئێران ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ڕه‌ت كردۆته‌وه ئه‌وانه‌ی دژی بڕیاریهكهی ئه‌نجومه‌نی نگهبان ی كۆنه‌پارێزن كه ڕێگه‌یان نه‌داوه هه‌زاران كاندیدی ڕیفۆرمیسته‌كان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوودا بكه‌ن.
له نامه‌یه‌كدا بۆ كاربه‌ده‌ستان به‌ڕێز خاته‌می په‌یمانی سووربوونی داوه له سه‌ر ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و ڕه‌وا دا وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ دیموكراسی. ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ڕۆژنامه‌كانی ئێران ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌ڕێز خاته‌مییان بڵاو كردۆته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی نگهبان كه له دوانزه ئه‌ندام پێك هاتووه، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه چاو به ته‌واوی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردندا بخشێننه‌وه و هه‌روه‌هاش ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه كه بڕیاره‌كانی مه‌جلیسی شورای ئێرانیش هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی نگهبان ی كۆنه پارێز له نێوان ڤیتۆی ئه‌و پێوانانه‌ی مه‌جلیس شورای ئێرانی كرد كه به‌مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نگهبان بوو له پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا له ئێران.