په‌رله‌مانی ئێران ئاڵوگۆڕی له كانونی هه‌ڵبژاردن دا په‌سه‌ند كردوه كه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبانی ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه هه‌زاران كه‌س له پاڵێوراوانی ریفۆرمخواز له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی مانگی داهاتوودا ده‌ركردبوو. په‌رله‌مانی ئێران كه زۆرینه‌كه‌ی له كانون دانه‌رانی ریفۆرمێستی تێدایه ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌یان په‌سه‌ند كرد كه به‌رگری له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبان ده‌كات كه پاڵێوراوه‌كان ده‌ر نه كرێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كاری تاوان باری كردبێ.