كاربه‌دەستانی ئاژانسی نه‌ته‌وە ئهكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارەكان و توركیا و ووڵاتهیهكگرتووەكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پلانێك ڕێكه‌وتن بۆ ڕێگه‌دان به گه‌ڕانه‌وەی كوردەكانی توركیا كه ئێستا له باكوری عێراق دەژین.
باوەڕدەكرێت ئێستاكه نزیكه‌ی سیانزدە هه‌زار ئاوارەی كوردەكانی توركیا له باكوری عێراق بژی و زۆربه‌یان له‌و ئۆردوگایانه‌دا نیشته‌جێن كه كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وەیه‌كگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارەكان دەیبات به‌ڕێوە.
به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نكه‌رە، ئه‌و كوردانه‌ی كه له ئه‌نجام پێكدادانه‌كانی نێوان جه‌نگاوەرە كوردەكان و له‌شكری ئه‌مریكی له ماڵ و شوێنی خۆیان له ماوەی ساڵانی 1980 و1990 كاندا ڕایانكردبوو دەتوانن بگه‌ڕێنه‌وە شوێنه‌كانی خۆیان ئه‌گه‌ر هاتوو داخوازی لێبكه‌ن.
له به‌شێك له‌و ڕاپۆرته‌شدا باس لهوەكراوە كه كاربه‌دەستانی عێراقی فشارناخاته سه‌ر كوردەكانی توركیا عێراق بهجێبهێڵن.