سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیل ئاریاڵ شارۆن دەڵێت: به نیاز نیه دەست له‌كار بكشێنێته‌وە سه‌رباری ئه‌و تاوانی به‌رتیله‌ی كه خراوەته پاڵی كه باوەڕدەكرێت ئه‌م تاوانه‌ی به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا لاری جه‌یمس له ئورشه‌لیمه‌وە پێی ڕاگه‌یاندووین كه به‌ڕێز شارۆن له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا و له‌ماوەی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو دڵنیا بوو له‌وەی كه خولی سه‌رۆكایه‌تی ته‌واو دەكات.
كاربه‌دەستانی وەزارەتی دادی ئیسرائیلیش له ماوەی هه‌فته‌كانی داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر داسه‌پاندنی ئه‌و تاوانه به‌سه‌ر سه‌رۆك وەزیر شارۆندا دەدەن كه باوەڕدەكرێت به‌رامبه‌ر به پشتگیریه‌كانی سه‌ركردەی ئیسرائیلی بۆ پڕۆژەكانی بیناكردن له یۆنان و ئیسرائیل له كارگوزارێك به‌رتیلی وەرگرتبێت.