له ماوەی زنجیرە هێرشێكدا بۆ سه‌ر هێزەكانی ئه‌مریكا له باكووری به‌غدای پایته‌خت به لایه‌نی كه‌مه‌وە دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراوە.
كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مریكی ڕادەگه‌یه‌نن كه له درەنگانێكی شه‌وی چوارشه‌ممه‌دا و له ماوەی هێرشێكی به هاوەندا له ناو شاری به‌عقوبه ئه‌و سه‌ربازە ئه‌مریكیانه گیانیان له دەستداوە. هه‌رهه‌مان هێرش بۆته هۆێ برینداربوونی سه‌ربازێكی تری ئه‌مریكی به‌ڵام باوەڕدەكرێت بارودۆخی ته‌ندروستی جێگیر بێت.
هه‌ر له درەنگانێكی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا: یاخیبوان ته‌قه‌یان له باسێكی بچووك كردووە كه كۆمه‌ڵێك ژنی عێراقی تیادابووە كه له شوێنی كارەكانیان له بنكه‌یه‌کی ئه‌مریكیه‌وە له نزیك شاری فه‌للوجه به‌ڕێكه‌وتوون. له ئه‌نجامدا سێ ژنی عێراقی و شۆفێری پاسه‌كه گیانیان له دەستداوەو شه‌ش ژنی تریش برینداربووە.