ووڵاتانی كوێت و عه‌رەبستانی سعودیه ئامادەی خۆیان نیشانداوە بۆ كه‌م كردنه‌وەی ملیارەها دۆلار له قه‌رزی عێراق. میر عه‌بدوڵڵا بن عه‌زیزی عه‌رەبستانی سعودیه گوتویه‌تی: ریاز به نیازە له‌و بارەیه‌وە دانووساندن به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. میری سعودیه‌ش له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا و دوابه‌دوای ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ جه‌یمس به‌یكه‌ری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكی ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو.
پێشتریش به‌رێز به‌یكه‌ر و سه‌رۆك وەزیرانی كوێتی شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسباح هه‌رسه‌بارەت به قه‌رزی عێراق كۆبوونه‌ته‌وە. كوێتێش له‌لای خۆیه‌وە به‌ڵێنی دابوو به كه‌مكردنه‌وەی قه‌رزی عێراق به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر هاتوو په‌رله‌مانی ووڵاته‌كه‌ی بڕیاری له‌سه‌ربدات.
له‌لایه‌كی ترەوە، عه‌دنان پاچه‌چی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فه‌رمانڕەوایی عێراقی گوتویه‌تی: ئه‌و دڵنیایه له‌وەی كه ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا و مه‌لای شیعه ئاینزاكانی عێراق له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆ له عێراقدا دەگه‌نه چارەیه‌ك. به‌ڕیزیشی پێشبینی دەكات كه ن.ی له ڕۆژانی داهاتوودا تیمێك بنێرن بۆ عێراق تاوەكو له چۆنێتی رەوشی ووڵاته‌كه بكۆڵنه‌وەو بزانن ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن تا چ ڕادەیه‌كه.