سه‌رۆك بوش ڕایگه‌یاند ووڵاته یه‌كگرتوكانی ئه‌مه‌ریكا به‌دوای ستراتیژیه‌تیكی فراوانتردا ده‌گه‌ری بۆ دابین كردنی دیموكراسی و ئازادی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ڕۆژی سێ شه‌ممه و له وتاری ساڵانه‌یدا سه‌رۆك گوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام جیگه‌ی ئه‌و پیاوانه ده مێنێته‌وه كه‌هه‌ره‌شه له ئه‌مه‌ریكا و هاورێكانی ده‌كه‌ن هه‌تاكو ئه‌و هه‌ریمه جیگه‌ی زوڵم و زۆرداری و كینه‌ی تیابێته‌وه. سه‌رۆك گوتێ داوا له‌كۆنگرێس ده‌كات پاره‌ی زیاتر دابین بكه‌ن بۆ بونیادی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكایی بۆ پێشخستنی دیموكراسی تا كار بكه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی بازارێكی ئازاد و رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد و هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد له ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.