خه‌ڵكی عێراق هه‌روا پترو پتر له‌وه ده‌ست هێنانی حكومه‌ت كردن‌دا به‌شدار ده‌بن. سه‌دان كۆبوونه‌وه‌ی شاره‌كان له به‌ڕێوه‌چوون دان به چه‌شنێك كه ووڵاتیانی عێراق ده‌توانن چاویان به ڕێبه‌رانی سیاسی و كاربه‌ده‌ستانی هاوپه‌یمانان بكه‌وێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆی باس بكه‌ن.
به پێی ڕێكه‌وتنی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی عێراق و ده‌سه‌ڵاتداری كاتی هاوپه‌یمانانه‌و ئیمزا كراوه، ده‌سه‌ڵات ده‌بێ هه‌تا مانگی حه‌وتی ئه‌م ساڵ ته‌حویلی حكومه‌تێكی گوازتنه‌وه له عێراق بدرێ.
ڕێكه‌وتنه‌كه به تایبه‌تی ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌نجومه‌نێكی گوازتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری هه‌تا سی و یه‌كی مانگی پێنجی ئه‌م ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێ و جێگای ئه‌نجومه‌نی حكومه‌تی ده‌گرێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداری كاتی هاوپه‌ێمانان له 30 مانگی شه‌شی ئه‌م ساڵ دا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، یانی كاتێك ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌روه‌ری ته‌واو بۆ فه‌رمانڕه‌وایی عێراق له‌به‌ر چاوبگرێ.
له كاتێكدا پرۆسه‌كه به‌ره‌و پێش ده‌چێ، عێراقیه‌كان بیر‌و بۆچوونی جۆراو جۆر ده‌ر ده‌بڕن.
ڕاوێژكاری سه‌روی ده‌سه‌ڵاتداری كاتی هاوپه‌یمانان به ناوی Daniel Senor ده‌ڵێ ئه‌م هه‌مه‌جۆره‌یه نیشانه‌یه‌كی سڵامه‌ته: به‌ڕێز Senor " بۆیه كه‌م جار كه‌سایه‌تییه‌كان، ڕێبه‌ره سیاسی و ئاینییه‌كان له توانایاندایه كه به ئازادی قسه بكه‌ن و باسی پرۆگرام بكه‌ن و بیر‌و بۆچوونی خۆیان به شێوه‌یه‌ی كه عێراق ده‌بێ بێته به‌رچاو، ده‌ر ببڕن. ئێمه ئه‌م شێوه‌یه بۆ ئه‌نجومه‌نی حكومه‌تی به سڵامه‌ت ده‌بینین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ڕێبه‌رانه له یه‌كتر نزیك ببنه‌وه."
به‌ڕێز سینۆر ده‌ڵێ ڕه‌خنه گرتن ئه‌و هه‌له بۆ ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌رخسێنی كه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی عێراق باسی ئه‌وه بكه‌ن كه چۆن به باشترین شێوه دیموكراسی بۆ عێراق دابین بكه‌ن.
به‌ڕێز Senor ده‌ڵێ: " بۆی هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نی حكومه‌تی ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره جۆراوجۆره‌كان هه‌بی كه چۆن به باشترین شێوه به ئه‌و ئامانجه بگه‌ن، چ ڕێگایه‌كیان له به‌ر ده‌ست دایه و چ كارێك ده‌بێ بكردرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ست بگه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕێبه‌ره سیاسی و ئاینییانه‌ی كه ئێمه گوێمان له راكانیان ده‌بێ هه‌ر ئه‌و ڕێ و شوێنه سه‌ره‌كییانه هه‌یه كه ئێمه‌ش وه‌ك پێویستی بۆ عێراقێكی ئازاد و دیموكراتیك هه‌مانه."
فه‌رمانداری كاتی موسڵ، غانم ئه‌لبه‌سوو، ده‌ڵێ ئه‌مه كاتێكی گه‌لێك ناسك له عێراقدایه، به‌ڵام دیموكراسی ووشه‌یه‌كی نوێیه بۆ ئێمه."
بۆ گوێ گرتن له ته‌واوی ئه‌م سه‌رگوتاره، ده‌توانیت له‌م فایله ده‌نگییه‌ی لای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه بده‌یت.
وه ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.